شارپرێس:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شه‌ره‌فه‌دینی بۆردومانكردووه كه ئه‌مشه‌و له نزیك مه‌زارگه‌كه له شه‌نگال ته‌قییه‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شه‌ره‌فه‌دینی بۆردومانكردووه كه ئه‌مشه‌و له نزیك مه‌زارگه‌كه له شه‌نگال ته‌قییه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه: "ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری ئۆپڵ بووه و سێ ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی تیادا بووه".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له قه‌زای شه‌نگال به شارپرێسی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ئۆتۆمبێلێک له جۆری ئۆپڵ له دووری كیلۆمه‌ترێك له مەزارگەی شەرەفەدین ته‌قیوه‌ته‌وه.
وتیشی: دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه‌كانی ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه.
دۆخی ئه‌منی شه‌نگال دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014دا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه هێرشكرایه سه‌ری ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه، توركیاش ناوه ناوه به بیانوی بوونی په‌كه‌كه بۆردومانی ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه و كامپی ئاواره‌كان ده‌كات.
شەنگال دە‌کە‌وێتە ئە‌وپە‌ڕی خۆرئاوای باشووری کوردستان، 120 کیلۆمه‌تر لە شاری مووسڵە‌وە دوورە، ساڵی 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كۆنتڕۆڵكراو به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاوڵاتی ئێزیدی شه‌هیدو برینداربوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش له خانمانی ئێزدی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌وه كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا، هێشتاش دەیان گۆڕى بە کۆمەڵى کوردانى ئێزدى هەڵنەدراونەتەوە و خاپووربوونى هەزاران خانوو لە سنوورەکە سیماى وێرانەى بە شه‌نگال بەخشیوە.
ساڵێک و سێ مانگ و 10 رۆژ داعش لە قەزاى شنگال دەسەڵاتدار بوو، لەو ماوەیەدا وێڕاى به‌هێزكردنی بنکە و بارەگاکانیان و هەڵکەندنى دەیان تونێل، سەروەت و سامانى خەڵکیان بە تاڵان برد و کچ و ژنانى ئێزدیان بۆ ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتییان لە عێراق و سووریا گواستەوە، دواتر هێزەکانى عێراق و پێشمەرگە و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ئۆپەراسیۆنێکى بەرفراوانیان دەستپێکرد و لە ماوەیەکى کەمدا شه‌نگالیان لە داعش رزگار کرد.
ه.م