ڕۆناڵدۆ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

وەرزش

14/10/2020‌ 256 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەكێتی پورتوگال بۆ تۆپی پێ ڕایگەیاند، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال‌و گۆڵكاری یانەی یۆڤانتۆس، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، "لەماوەی ڕابردودا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یاریزانی ناودار كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەنجامدراوە".

هەروەها یەكێتییەكە ڕایگەیاند، "ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كرستیانۆ ڕۆناڵدۆ پۆزەتیڤ بوەو لەیاری ئاییندەی هەڵبژاردەی پورتوگال بەرامبەر سوید ناتوانێت بەشداری بكات".

سەبارەت بەتەندروستی ڕۆناڵدۆش یەكێتی تۆپى پێى پورتوگال بڵاویكردۆتەوە، "یاریزانەكە هیچ نیشانەیەكی ڤایرۆسەكەی لێ دەرنەكەوتوەو لەئێستادا كەرەنتین كراوە".

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە