شارپرێس:
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە جیهانییەکان ئاشکرایانکرد، تۆڕی كۆمهڵایهتى فەیسبوک خۆی ئامادەدەکات بۆئەوەی گۆڕانکاریی گەورە بەسەر خزمەتگوزارییەکانی ئەپی ماسنجەردا بهێنێت، بەشێوەیەک شکڵو شێوەکەی بەتەواوەتی دەگۆڕێت.
بەگوێرەی پێگەی "تایمز ئۆف ناو"، ژمارەیەکی زۆر لەخەسڵەتو تایبەتمەندی بۆ ئەپڵیکەیشنی فەیسبوک زیاد دەبێت کە بەدروشمێکی دینامیکیترو ڕەنگێکی گریمانەیی نوێ دەستپێدەکات، هەروەک چۆن فەیسبووک ماسنجەر فیدباکی تایبەتکراوو خەسڵەتی چاتی نوێو بەکارنەهاتووی بۆ زیاد دەبێت.
پێگە تەکنییکییە تایبەتمەندەکە ڕونیکردۆتەوە، ئەپی ماسنجەر ئیمۆجی تایبەتمەند بۆ چاتی کەسیی زیاد دەکاتو مامەڵەیەکی دینامیکیتر لەگەڵ ئەو چاتانەدا دەکات کە تایبەتمەندکراون.
لای خۆیەوە ستان چۆدنۆڤسکی جێگری بەڕێوەبەری مانسجەر دەڵێت:"لەگەڵ بونی ملیارێک بەکارهێنەری ئەپڵیکەیشنەکە، ئەرکەکەی بریتیدەبێت لەوەی هۆکارێکی جیهانیی بێت بۆ پەیوەندیو نزیککردنەوە، مادام ئەو ئەرکە لەهەموو کاتێک گرنگترە، بەشێوەیەک هەموو کەس هەوڵدەدات بوارێکی ئەووتۆی هەبێت لەڕێگای ئینتەرنێتەوە لەسەر پەیوەندی بمێنێتەوە".
چۆدنۆڤسکی ڕونیکردۆتەوە، "دروشمی نوێی ماسنجەر گۆڕانکارییەکە بەرەو ئایندەی پەیوەندییەکان بەشێوازێکی دینامیکیترو چێژبەخشترو تەواوکار تر، ئومێدەواریشین ئەوەندەی ئێمە بەدڵمانە جێگای ڕەزامەندی بەکارهێنەرانیش بێت".
وەرگێران: ئاکۆ ئاڵی