شارپرێس:
له‌بازاڕه‌كانی دراو له‌شاری به‌غدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ڕووی له‌به‌رزبوونه‌وه كرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌به‌غدا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر بوو به 125 هه‌زار و 500 دیناری عێراقی، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان نرخی 100 دۆلار گه‌یشتووه‌ته 126 هه‌زار و 500 دینار.
لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی ئەو لێدوانانەی تایبەت بە دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بڵاوکراوەتەوە تەنیا گوزارشت لە بۆچوونى ئەو کەسانە دەکات کە لێدوانەکەی داوە و بە هیچ شێوەیەک لێدوانی فەڕمی بانکی ناوەندی نییە.
به‌ڵام به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی عێراق هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی، حكومه‌تی عێراق به‌نیازی دابه‌زاندنی به‌های دیناره، بۆئه‌وه‌ی له‌گۆڕینه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه له دۆلاره‌وه بۆ دینار سود وه‌رگرێت و به‌شێك له كورتهێنانی نێو بودجه‌ی پێ پڕبكاته‌وه.
ڕ . ج