شارپرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێده‌كه‌وێت و سێ وڵاتی ئه‌وروپی وێستگه‌ی داهاتووی سه‌ردانه‌كه‌یه‌تی.
مسته‌فا غالب، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مسته‌فا كازمی سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای عێراق ده‌كات و ده‌چێته فه‌ره‌نسا بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته.
مسته‌فا كازمی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وروپا ده‌چێته ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاتانه چه‌ند پرسێكی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی تاوتوێده‌كات.
سه‌ردانی كازمی بۆ ئه‌و سێ وڵاته یه‌كه‌م سه‌ردانی دوای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌تی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق بۆ وڵاتانى ئەوروپا، پێشتر سەردانى ئەمریکاو وڵاتانى کەنداوی کرد.
مانگى رابردووش سەرۆکى فەرەنسا و راوێژکارى ئەڵمانیا بە فەرمى بانگهێشتى سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد.