شارپرێس:
بەهۆی ئەو قەیرانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروستبوو، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەڕوی داراییەوە زیانی زۆری پێگەیشت.
ماوەی پێشوو، بەڕێوهبەرێتی یانەکە بڕیاریدا بەڕێژەی 10%ى موچەی یاریزانەکان کەمبکاتەوە، سەرجەم یاریزانەکانیش بەو بڕیارە ڕازیبوون جگە لەگاریس بێڵ.
لەوکاتەدا سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی یانەکە، ویستی نێوەندگیری نێوان هەردولایەنەکە بکات، بەڵام گاریس بێڵی وێڵزی سوربوو لەسەر قسەی خۆی.
ئامادەکردن: ڕەنج ڕەسوڵ