وەزارەتی دارایی هه‌رێم ده‌قی راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به‌ دەرماڵەكان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

19/10/2020‌ 4275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رای خۆی سه‌باره‌ت به‌ دەرماڵەی فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاند و ده‌ڵێت، دەرماڵەی مەترسی پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە تەنها بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرجبكرێت كە بە فیعلی مەترسیان لەسەرە.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمدا هاتووه‌، "ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى 44 ملیار و 256 ملیۆن و 742 هه‌زار و 326 هه‌زار دیناره‌، كه‌ ده‌كاته‌ %9.4  كۆى گشتى موچه‌ له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌ بڕى جیاواز و به‌شێوازى جۆراوجۆر".


یه‌كه‌م: دەماڵەی مەترسی: 

كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە مانگانە ( 44 ملیارو 256 ملیۆن) دینارەو دەكاتە (9.4%)ی كۆی گشتی بودجە.

دەرماڵەی نیشتەجێبوون: 
كۆی گشتی بودجەی ئەم دەرماڵەیە (99 ملیۆن و 180 هەزار دینار)ە

سێیه‌م: دەرماڵەی استسنائی:

كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 2 ملیارو 101 ملیۆن) دینارە

چواره‌م: دەرماڵەی چاودێری:
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە (158 ملیۆن) دینارە.

پێنجه‌م: دەرماڵەی پایە: 
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 5 ملیارو 451 ملیۆن) دینارە

شه‌شه‌م: دەرماڵەی راژەی زانكۆ: 
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 12 ملیار و 621 ملیۆن) دینارە دەكاتە (2.6%)ی كۆی گشتی موچە.

حه‌وتم: دەرماڵەی مەترسی لە بری ئەمنی: 
ئەم دەرماڵەیە ( 25 ملیارو 361 ملیۆن) دینارە دەكاتە (5.3%)ی كۆی گشتی موچە.

هه‌شته‌م: دەرماڵەی بڕاوە:
ئەم دەرماڵەیە (23 ملیارو 381 ملیۆن) دینارەو دەكاتە (5%)ی كۆی گشتی موچە.

نۆیه‌م: دەرماڵەی خزمەتی دەرەوە: 
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە (383 ملیۆن) دینارە

ده‌یه‌م: دەرماڵەی خۆراك: 
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 25 ملیارو 362 ملیۆن) دینار دەكاتە (5%)ی كۆی گشتی موچە.

یانزه‌هه‌م: دەرماڵەی ناوچەی جوگرافی:
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە (9 ملیارو 165 ملیۆن) دینارە

دوانزه‌هه‌م: دەرماڵەی پێشەیی: 
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 4 ملیارو 100 ملیۆن ) دینارە.

سیانزه‌هه‌م: دەرماڵەی ئەندازیاری: 
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 2 ملیارو 800 ملیۆن) دینارە

چوارده‌هه‌م: دەرماڵەی تایبەت: 
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە (9 ملیارو 100 ملیۆن) دینارە

پانزه‌هه‌م: دەرماڵەی نازناوی زانستی

شانزه‌هه‌م: دەرماڵەی گواستنەوە

حه‌ڤده‌هه‌م: دەرماڵەی سەرۆكایەتی