شارپرێس:
حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاریی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە ماوەی سێ مانگدا بڵاوکردەوە، له‌وێدا باس له‌و كه‌سانه كراوه كه دوو موچه‌یان وه‌رگرتووه.
له‌به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "جێبەجێكردنی بڕگەکانی یاسای چاکسازی هیچ ئاسەوارێکی دارایی و دادوەری لێناكەوێتەوە بۆ ئەو کەسانەی پێشتر سوودمەند بوون و ئێستا بەپێی یاساکە مووچە و شایستە داراییەکانیان دەبڕدرێت" واتا ئه‌گه‌ر كه‌سێك زیاد له‌جارێك سودمه‌ند بوبێت، جگه له‌وه‌ی موچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ناگیرێته‌به‌ر.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، "بە جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی بایۆمەتری، هیچ کەسێک ناتوانێت دوو جار لە بودجەی گشتی سوودمەند بێت".
پێشتر به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ر له‌په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازیی جه‌ختیانده‌كرده‌وه له‌وه‌ی، هه‌ركه‌سێك له‌ڕابردوودا زیاد له موچه‌یه‌كی وه‌رگرتبێت لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه و ڕوبه‌ڕوی یاساش ده‌كرێته‌وه.
چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌فه‌رمی ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت له‌ژێر ناوی "ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه" كه وه‌ك له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ناوەندی راوێژی یاسایی لە ئەنجوومەنی وەزیران رەشنووسی بڕیاری رێکخستنەوە و پێداچوونەوەی بە گشت دەرماڵەکانی ئامادە کردووە.