له‌هەرێم 12 هەزار کەس بەنایاسایی بەپلەی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینکراون

کوردستان

22/10/2020‌ 1703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى ئاینده‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زانیاریه‌كى گرنگ سه‌باره‌ت به‌خانه‌نشینى نایاسایی ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌هەرێم 12  هەزار کەس بەنایاسایی بەپلەی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینکراون".

سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری کوتلەی ئایندە لەئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، "لەهەرێمی کوردستان گەورەترین گەندەڵی لەبواری خانەنشینیدا کراوە، بەشێوەیەک ١٢ هەزار کەس بەناسایی‌و بەپلەی بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینکراون".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بەماڵپه‌ڕى مەعلومەی ڕاگەیاندوە، "١٢ هەزار کەس لەهەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی نایاسایی بەپلەی بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینکراون کە بەشی هەرە زۆریان لەدەرەوەی عێراق دەژین، بواری خانەنشینی لەکوردستان گەورەترین گەندەڵی تێدایە".

پەرلەمانتارە کوردەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕونیکردۆتەوە، "ئەوکەسانە لەسەر بنەمای حزبى خانەنشینکراون‌و بۆ تەنها ڕۆژێکیش لەناو دامەزراوەکانی حکومەتدا فەرمانبەرنەبون، بەڵام خزمەتە حزبییەکەیان بۆ هەژمارکراوەو بەموچەیەکی بەرزەوە خانەنشینکراون".

پێشتریش دکتۆر غالب محەمەد پەرلەمانتاری كورد له‌به‌غدا باسی لەوەکردبوو، "حکومەتی هەرێم نزیکەی نیو ملیۆن فەرمانبەری بندیواری هەیە".

وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی