ڤینیسیوس بەرگری لەزێدان دەكات

وەرزش

22/10/2020‌ 351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاش شكستەكەی شەوی ڕابردوی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی شاختار، ڤینیسیوس جۆنیۆری بەڕازیلی هێڵی بەرگری یانەی ڕیاڵ مەدرید جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، شكستەكە هەڵەی یاریزانەكان بوو نەك زێدانی ڕاهێنەر.

هیچ كەسێك پێشبینی ئەوەی نەدەكرد یانەی ڕیاڵ مەدرید لەیاری كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، لەیاریگای خۆی بەرامبەر شاختار شكستبهێنێت، بەڵام یانەی شاختار لەگەیمی یەكەم چالاكبون‌و توانیان 3 گۆڵ تۆماربكەن.

دوای شكستی یانە پاشاییەكە، لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی مۆڤیستار، ڤینیسیوس جۆنیۆری ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل وتی:"بەشێوەیەكی خراپ یاریمان كرد، هیچ هەڵەیەكی زێدانی تێدانەبوو، بەڵكو ئێمە نەمانتوانی قسەكانی ڕاهێنەر جێبەجێبكەین".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ