شارپرێس:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له شاره‌كانی عێراق.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، له‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو خۆپیشاندان له ساڵیادی "خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م" به‌رشێوه‌ده‌چێت.
ساڵی ڕابردوو له پارێزگای به‌غدا و زۆرێك له‌پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندانی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 700 كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و له‌میانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان كوژران.
ئه‌و خۆپیشاندانه بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، هاوكات داواكاری خۆپیشانده‌ران بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته جێبه‌جێكرا.