شارپرێس:
دەزگای لوتکە بۆ كاروباری پهنابهران رایگهیاند، لەلایەن هیزی دەریایی میسرهوه دەیان پەنابەری کورد و عێراقی لە مردن ڕزگارکران.
ئاری جهلال بهرپرسی دەزگای لوتکە بۆ كاروباری پهنابهران بڵاویكردهوه: 18ی ئهم مانگه یەختێك لەکەناراوەکانی وڵاتی تورکیاوە کە 57 کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو بەپێیی سەرچاوەی زانیاریەکانیان زۆربەی کۆچبەرەکان کوردی باشورو ڕۆژهەڵاتن، لەگەڵ هاوڵاتیەکی میسری و هاوڵاتیەکی تورك هەربەپێیی زانیاریەکان 34 کۆچبەریان خەڵکی هەرێمی کوردستانن لەڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 20-10-2020 یەختەکەیان لەناوەڕاستی دەریادا پەکی کەوتووە.
باسی لهوهشكردووه: هیچ لایەك نەچووە بەهانایانەوە هەتا ڕۆژی چوارشەممە باخیرەیەکی هێزی دەریایی میسر چووە بەهانایانەوە و هەڵیگرتوون ئەمڕۆ بەڕەسمی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی مسری هەواڵەکەیان پشت ڕاستکردهوەو بڵاویان کردوەتەوە.
ئاری جهلال دهشڵێت: دەزگای لوتکە لەهەوڵی بەستنی پەیوەندیدایە لەگەل ووڵاتی مسر سەبارەت بە هاوکاری و کارئاسانی بۆ ئەو کۆچبەرە کوردانە.