شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حه‌وت رێگای بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه، كه گرنگترینیان به‌ستنی ده‌مامك و شوشتنی ده‌سته‌كانه به‌رله‌وه‌ی ده‌ست بدرێت له روخسار.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم حه‌وت رێنمایی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه داوا ده‌كات هه‌ركاتێك هاوڵاتیان له ماڵه‌كانیان چوونه ده‌ره‌وه ئه‌وا ده‌مامك ببه‌ستن، هاوكات داوا ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست له روخساربدرێت پێویسته بشۆردرێت.
داواش ده‌كات دوای ده‌ستلێدانی هه‌رشتێك پێویسته به ئاو و سابون ده‌ستبشۆردرێت كه له 20 چركه كه‌متر نه‌بێت یاخو پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌ست به‌كاربهێنرێت.