هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و ئێران ئاسایی کرایەوە

کوردستان

08/11/2020‌ 1473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگه‌یاند، ئەوانەی کە لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەیانەوێت سەفەری ئێران بکەن یان بە پێچەوانەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، ڕێگای هاتن و چوونی گەشتیاری وەکو جاران ئاسایی بووه‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویكرده‌وه‌: "ئاگاداری هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی بیانی دەکەین ئەوانەی کە لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەیانەوێت سەفەری ئێران بکەن یان بە پێچەوانەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، ڕێگای هاتن و چوونی گەشتیاری وەکو جاران ئاسایی بووە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن پێویستە بۆ چوونی ئێران، باوەڕنامەی پشکنینی کۆڕۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت و هەروەها لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دوبارە لەسەر سنور پشکنینی کۆڕۆنا بۆیان ئەنجام دەدرێت.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سەبارەت بە هاووڵاتیانی ئێرانی و بیانی ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن لەسەر سنور لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆڕۆنا و جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان دەتوانن بێنە هەرێمی کوردستان.

بەپەلە