ئەستێرەیەكی ئەنتەرمیلان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

وەرزش

17/11/2020‌ 240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نادی ئینتەر میلان ڕایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی ئەلیكسەندەركۆلارۆفی ئەستێرەی یانەكە، پۆزەتیڤ بوەو لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

یانەی ئینتەرمیلان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە، ئەنجامی پشكنینی كۆلارۆفی تەمەن 35 ساڵ پۆزەتیڤ بوەو ئێستا یەكێكە لەهەڵگرانی ڤایرۆسەكە.

لەئێستادا كۆلارۆف كەرەنتین كراوەو پابەندە بەو پرۆتۆكۆلی تەندروستییەی كە لەدژی ڤایرۆسەكە گیراوەتەبەرو تەندروستی جێگیرە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ