رێککەوتمان بۆ ئەوە بووە
حاکم قادر: پیویستە سەروەت و سامانى ژێرزەمین و سەرزەمین ئاشکرا بکرێن

ڤیدێۆ

17/11/2020‌ 3169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکى ئەنجومەنى باڵای بەرژەوەندى و سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە چاکسازی بە بێ شەفاف کردنى پرسى نەوت و غاز ناکرێت پیویستە سەروەت و سامانى ژێرزەمین و سەرزەمین ئاشکرا بکرێن.

 حاکم قادر ئەندامێکى ئەنجومەنى باڵای بەرژەوەندى و سیاسى یەکێتى لەدواى کۆنگرەى چوارەمى حزبەکەى هیچ دیدارو چاوپێکەوتنێکى ئەنجام نەداوەو وەک خۆى دەیڵێت، بەردەوام دیدارو چاوپێکەوتنەکانى لەگەڵ میدیاکان رەتکردوەتەوە، بەڵام لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ "شارپرێس" چەندین پرسى گرنگ و هەستیارى ئەمرۆی دۆخى سیاسى هەرێم و عێراق باس دەکات.

لە چاوپێکوتنەکەدا حاکم قادر دەڵێت" رێککەوتنى نێوان یەکیتى و پارتى لەسەر ئەوە کراوە تا نووسینەوەى دەستوری هەرێم دەبێت یاساکان لە پەرلەمانی کوردستاندا بە سازان دەرچوێنرێت نەک بەدەنگدانی زۆرینە".

پەیوەست بە رێککەوتنى پارتى و یەکێتى لەبارەى کەرکوکیشەوە حاکم قادر باس لەوە دەکات کە رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە پارێزگارێک بۆ کەرکوک دابنرێت و ناویش دیارى کراوە، بەڵام تائێستا ئەوەش جێبەجێ نەکراوە، جەختیش دەکاتەوە کە پرسى ناوچە دابڕاوەکان چارەسەر ناکرێت، چونکە ململانیەکى ناشەریفانە لەناو بزووتنەوەى کوردایەتى هەیە.

هەروەها ناوبراو روونیشیدەکاتەوە کە یەکێک لەخاڵەکانى رێککەوتنى حزبەکەى لەگەڵ پارتى مەسەلەى شەراکەتى راستەقینەیە لەناو حکومەتدا کە بەوتەى خۆی ئەوەش نەکراوە.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا حاکم قادر دەڵێت، لەرێککەوتمان لەگەڵ پارتى ئەوە بووە کە لەم کابینەیە چاکسازى بکرێت چاکسازیش بە بێ شەفافکردنى پرسى نەوت و غاز ناکرێت پێویستە سەروەت و سامانى ژێرزەمین و سەرزەمین ئاشکرا بکرێن.
تەواوی چاوپێکەوتنەکە ببینە:

س.هـ


بەپەلە