سەرەتای ساڵی نوێ میسی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت

وەرزش

18/11/2020‌ 563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوی لیۆنێل میسی، بەستراوە بەڕۆیشتن لەیانەی بەرشەلۆنە، میسی، هاوینی ڕابردوو بەشێوەیەكی فەڕمی داوای لەبەرشەلۆنە كرد ڕێگەی بدەن بۆ ئەوەی یانەكە جێبهێڵێت.

میسی بەرشەلۆنەی جێنەهێشت، بەڵام گرێبەستەكەی نوێنەكردەوە بۆئەوەی چارەنوسی لەیانەی بەرشەلۆنە ڕون نەبێت‌و گرێبەستەكەی لەهاوینی داهاتودا كۆتایی پێدێت.

ڕۆژنامەی thesunی بەریتانی ئاماژەی بەوەكردوە، یانەی مانچستەرسیتی دەستی بەهەوڵەكانی كردوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە ئەرجەنتینییەكەدا بكات.

ڕۆژنامەكە ڕونیكردوەتەوە، ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە شستبهێنن لەوەی قەناعەت بەمیسی بكەن لەیانەكە بمێنێتەوە، ئەوا هاوینی ڕابردوو بەبێبەرامبەر دەتوانێت یانەكە جێبهێڵێت.

هەروەها یانەی مانچستەرسیتی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ میسی بكات بۆئەوەی قەناعەت بەگواردیۆلای ڕاهێنەر بكات لەیانەكە بمێنێتەوە، چونكە ئەویش هاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی كۆتایی پێدێت.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ