شارپرێس:
له‌شه‌ش پارێزگاى توركیا‌و باكورى كوردستان پله‌ى گه‌رما چوه ژێر سفرى سه‌دیه‌وه، نزمترین پلەی گەرمای ناوچەکە لەشەودا لەقەزای ڕەفاحیە سەربەپارێزگای ئەرزینجان تۆمارکرا کە هەشت پلە لەژێر سفری سەدییەوە بوو.
به‌گوێره‌ى ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ، لەشەش پارێزگای ڕۆژهەڵاتی توركیا‌و باكورى كوردستان پلەکانی گەرما لەشەودا لەخوار سفری سەدیەوە بوو.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه ڕونكراوه‌ته‌وه، نزمترین پلەکانی گەرما لەشەودا لەئیدر یه‌ك پله‌و لەئاگری شه‌ش پله ژێر سفرى سه‌دى‌و له‌قەرسیش پێنج پله ژێر سفر بوه، هاوكات لەئەرزڕۆم چوار پله چۆته ژێر سفره‌وه‌و لەئەردەخان، له‌ئەرزنجان‌و دێرسمیش یه‌ك پله له‌ژێر سفره‌وه بوه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، نزمترین پلەی گەرمای ناوچەکە لەشەودا لەقەزای ڕەفاحیە سەربەپارێزگای ئەرزینجان تۆمارکراوه کە هەشت پلە چوه‌ته ژێر سفری سەدییەوە، لەپارێزگای قەرسیش له‌باكورى كوردستان بەهۆی کەشوهەوای ساردەوە گژوگیای ناوچەکە بەزوقم داپۆشراوه.