دواى 10 ساڵ له‌به‌رشه‌لۆنه‌ى برده‌وه‌

وەرزش

22/11/2020‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەدوای 10 یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید توانی لەخولی ئیسپانیدا، سەركەوتن بەسەر یانەی بەرشەلۆنەدا بەدەستبهێنێت.

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدو ڕیاڵ سۆسیداد، بەپێشەنگی ئەمساڵی خولی ئیسپانی دادەنرێن كە توانیویانە 20 خاڵ كۆبكەنەوە.

پاش یارییەكە، سیمۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید، بەڕۆژنامەی ماركای وت:"زۆرجار ناتوانی سەركەوتن به‌دەستبهێنیت، جارەكانی تریش بەباشی یاریمان دەكرد، بەڵام بەدۆڕان یان یەكسانبون كۆتاییدەهات".

وتیشى:"ئیتر كاتی سەركەوتنە، من زۆر دڵخۆشم بەتیمەكەم، پێویستە هەمومان پێكەوە بۆشاییەكان پڕبكەینەوەو چی پێویستە ئەنجامی بدەین".


ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ