شارپرێس:
ئەنتۆنی بلینکن کە لەلایەن جۆ بایدنی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئهمریكاوە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە پاڵێوراوە، تێڕوانینێکی تایبەتی سەبارەت بەکوردانی ڕۆژئاواو شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا هەیە.
بەگوێرهى میدیاکانی ئهمریكا، تێڕوانینی ئهنتۆنی بلینکن سەبارەت بەمانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئهمریكا لەڕۆژئاوای کوردستان ئەوەبوە کە دەبێت ئهمریكا بونی سەربازیی خۆی لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی كورد لهسوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) بهێڵێتەوەو پارێزگاریان لێبکات، بەڵام لەبەرامبەردا دەبێت کوردانی ڕۆژئاواش لەڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە یارمەتی تورکیا بدەن.
باس لەوەشکراوە، ساڵی ڕابردوو بلینکن لەگفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی "سی بی ئێس"ی ئەمریکی وتویەتی:"چونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاو بەردانی پشتی هێزە کوردییەکان لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا هەڵەیەکی مەترسیداربوە، ئەو هەڵەیەی ئهمریكا زیانێکی گەورەی لەکوردانى سوریادا من ناتوانم لەیادی بكهم".
وەزیری داهاتوی دەرەوەی ئهمریكا پێشنیازیشی کردوه، دەبێت ئهمریكا هێزە کوردییەکان لەبەرامبەر گروپى تیرۆریستی داعش پڕچەک بکات، بەڵام بەمەرجێک ئەو چەکانە نەکەونە دەستی پەکەکە، هەروەک دەشبێت لەبەرەنگاربونەوەی پەکەکە یارمەتی تورکیا بدەن.
ئامادهكردنى: ئاکۆ ئاڵی