شارپرێس:
کەشناسی هەرێم ئاشكرایدهكات، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵو پەڵە هەور دەبێتو دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەکاتی جیاجیادا هەندێک کات باران مامناوەند دەبێتو لەناوچە شاخاویەکانیش بەفر دەبارێت.
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیو بومەلەرزەزانی هەرێم، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەکاتی جیاجیادا هەندێک کات باران مامناوەند دەبێتو لەناوچە شاخاویەکانیش بەفر دەبارێت.
بەگوێرهى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لەهەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٠ پلەو نزمترین ٩ پلە دەبێت، لەسلێمانى ٢٠ بە٦و دهۆک ١٩ بە٧و کەرکوک ٢٢ بە٨ پلە دەبێت.
سبەینێش، لەهەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٩ پلەو نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لەسلێمانى ١٩ بە٧ پلە، دهۆک ١٧ بە٨ کەرکوکیش ٢١ بە٩ پلە دەبێت.