کتێبی دیبلۆماسی -بنەما، گەشە هەنگاوەکانی بڵاودەکرێتەوە

هەمەڕەنگ

05/01/2021‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کتێبێک کە لەسەر چەند ئاستێک لە بارەی دیبلۆماسییەوە دەدوێت و لە ڕووی تیۆریی و پراکتییکییەوە بە وردی دیبلۆماسی وەک چەمک و هاوکات وەک وشە و دواتریش پێناسە دەکات و لە ڕوی مێژوییەوە سەرەتاکانی دروستبوون و قۆناغەکان و بنەماکانی و دواتریش تاوەەکو گەشەکردنی بۆ ئەمڕۆ شیکردووەتەوە.

ئێستا ئەو کتێبەکە کەوتووەتە بەر دیدەى خوێنەرانی و کتێبەکە لە شەش بەشدا بە تێر و تەسەلی باس لە یاساکان و جۆرەکانی دیبلۆماتی و دواتریش باس لە تایبەتمەندییەکانی دیبلۆماتکار و هەروەها ئەرک و مافەکانیشی کردووە، ئەمە بێجگە لە زمانی دیبلۆماسی و تەنانەت شێوازی ئاخاوتن و قسەکردنی دیبلۆماتکاران کردووە.

بەشێک لە گرنگی کتێبەکە لەوەدایە کە نوسەر جیا لەوەی بە وردی مێژووی سەرهەڵدان و شێوازە جیاوازەکانییی دیبلۆماسی خستووەتە ڕوو، هاوکات بەشێکی گەورەی کتێبەکەی تەرخانکردووە بۆ قسەکردن لە بارەی دیبلۆماسی لای کورد و لە سەردەمی میرنشینەکانەوە تا دەگاتە دۆخیی ئەمڕۆ شیکردووەتەوە و بۆ هەر قۆناغێکیش بە وردی سەرنج و بۆچوونی لە بارەوە نوسیوە و بەراورد کراوەتەوە بەو دۆخە نالەبارەی کە لە زۆربەی قۆناغەکانیدا مێژوی دیبلۆماسی کورد بەخۆیەوە بینیوە.

هەرچییەک بێت ئەم کتێبە لە ڕووی مێژوییەوە کتێبێکی گرنگە و پێویستە هەموو ئەوانەی لەو بوارەدا کار دەکەن سودمەند بن لێی، لانیکەم بۆ لایەنە مێژوییەکانی و دواتریش لە ڕوی چەمک و پێناسە جیاوازەکانییەوە دەکرێت سەرەتایەکی باش بێت بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت لە بارەی کاری دیبلۆماسیەوە ئاگاداری مێژوو و گۆڕانکاری و شێواز و مامەڵەی دیبلۆماسیانە بێت.

شیکردنەوە و جیاکردنەوەی هەموو ئەو چەمکانەی کە لە بواریی دیبلۆماسیدا بەکاردەهێنرێن و دیبلۆماتکار پێویستە بە باشی ئاگاداریان بێت و گرنگیان پێبدات، یەکێکی دیکەیە لەو تایبەتمەندییانەەی کە کتێبەکە هەڵگریەتی و بە باشی و وردیی باس لە هەموو ئەو چەمکانە کراوە کە وەکو یەکێک لە ئەرکەکانی دیبلۆماتکار نیشانە کراون.