شارپرێس:
لەدوای ڕوداوەکانی هەڵکوتانەسەر بارەگای کۆنگرێسی ئەمریکا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە، جۆرج کلۆنی ئەستێرەی سینەمایی ئەمریکی هێرشێکی توندی کردۆتەسەر خێزانی ترەمپو وتویەتی:"ترەمپو خێزانەکەی بەهۆی ئەو ڕوداوانەوه دەچنە زبڵدانی مێژوەوە".
بەگوێرەی ڕۆژنامەی"میرەر"ی بەریتانی، لەدوای ڕوداوەکانی چوارشەممەی ناو باڵەخانەی کاپیتۆڵی ئەمریکی، کلۆنی نەفرەتی لەهەموو خێزانی سەرۆکی ئەمریکا کردوە لەناویدا ئیڤانکای کچی ڕاوێژکاری باوکیو جۆنیۆری کوڕی ترەمپ.
کلۆنی وتویەتی:"ئەو هێرشە بۆسەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ لەپێناو ڕزگارکردنی ترەمپ وەک دەستگرتنە بەچڵەپوشەوە، ئەویش لەدوای چوارساڵی نائارام لەسەردەمی ترەمپدا"، وتوشیەتی:"ئەو ڕوداوانە ترەمپو ئیڤانکای کچیو جۆنیۆری کوڕی دەخاتە زبڵدانی مێژوەوە".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی