شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى كوردستان وه‌ڵامى دوایین ڕاپۆرتى ئه‌نستیتۆى په‌ى ده‌داته‌وه كه ناوى په‌رله‌مانتاره بێده‌نگه‌کانى کوردستانى ئاشکراكردوه كه كه‌مترین قسه یان كه‌مترین ئاماده‌بونیان هه‌بوه له‌په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت:"نه بێده‌نگ بوم‌و نه مۆڵه‌تیشم وه‌رگرتوه، به‌ڵام ناوم هاتوه".
دوێنێ سێشه‌ممه 12ى کانونى دوه‌مى 2021 به‌پێى دوایین ڕاپۆرتى ئه‌نستیتۆى په‌ى، هه‌ریه‌که له‌په‌رله‌مانتارانى فراکسیۆنى پارتى (ڕزگار عیسا، ئه‌رشه‌د حسێن، به‌ختیار شوکرى، ڕۆژان ئیبراهیم)، له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانداو له‌کۆى نۆ دانیشتن هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردوه‌و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه.
هاوكات هه‌ر به‌پێى ڕاپۆرته‌که، 14 په‌رله‌مانتار یه‌کجار قسه‌یان کردوه‌و 15 په‌رله‌مانتاریش دوجار، 11 په‌رله‌مانتاریش سێ جار‌و 11 په‌رله‌مانتار چوارجارو 15 په‌رله‌مانتار پێنج جار، چوار په‌رله‌مانتاریش شه‌ش جار قسه‌یان کردوه.
له‌به‌شێکى دیکه‌ى ڕاپۆرته‌که‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه دیاریکراوه که ئاماده‌نه‌بون یاخود مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه، ئه‌وانیش هه‌ریه‌که له‌جه‌لال محه‌مه‌د (فراكسیۆنى پارتى)، دابان محه‌مه‌د (فراكسیۆنى گۆڕان)، کاوه عه‌بدولقادر (نه‌وه‌ى نوێ) زۆرترین مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه که شه‌ش مۆڵه‌ت بوه له‌كۆى نۆ كۆبونه‌وه.
له‌و ڕوه‌شه‌وه دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان كه ناوى له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوه به‌شارپرێسى وت:"بەپێی مادەی ٢٣ بڕگەی ٧ لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، کاتێک فراکسیۆن یان ئەندامێک لەبەر ھەڵوێستێک بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان دەکات بەئامادەنەبوو بۆیان ھەژمارناکرێت".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "زیاتر لەدوو دانیشتنی پەرلەمان ئێمە ناکۆکیمان ھەبوو سەبارەت بەپرسی سەرۆکی فراکسیۆنه‌كه‌مان، به‌و هۆیه‌وه بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانمان کرد‌و ھەروەھا بایکۆتی دانیشتنی متمانە دانەوەمان بەسەرۆکی حکومەت‌و کابینەکەی کرد لەگەڵ دانیشتنێکی دیکەی پەرلەمان کە بەدەقیقی بیرم نییە".
دابان ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "نه بێده‌نگ بوم‌و نه مۆڵه‌تیشم وه‌رگرتوه، به‌ڵام ناوم هاتوه، ئەوەشی بەمۆڵەت ھاتوە ھەڵوێست وەرگرتن‌و بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانە".
ش.هـ