شارپرێس:
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگه‌یاند ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەئەنجامی وەرگەڕانی ئوتومبێلێک ژنێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ گیانی له‌ده‌ستداو پێنج سه‌رنشینی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لیبرتی لەسەر ڕێگای هەڵەبجە، هەورامان نزیک بازگەی دەرەشیش ژنێک بەناوی (س ع س) تەمەن 23 ساڵ دانیشتوی پارێزگای سلێمانی گەڕەکی فەرمانبەران گیانی له‌ده‌ستدا.
باسی له‌وه‌شكردووه: له‌رووداوه‌كه‌دا پێنج سەرنشینی تر برینداربوون و دوان له برینداره‌كان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی کران و سیان له برینداره‌كانیش لەنە خۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەن.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کرا شۆفیری ئۆتۆمبیلە کە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ بەند کراوە.