بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان: بودجەی عێراق بێ پلانی و ناستراتیژیەتی پێوە دیارە

عیراق

15/01/2021‌ 636 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، پرۆژەیاسای بوجە ھەڵەی یاسایی زۆری تێدایەو لە رووی ستراتیجیەتەوە بێ بەرنامەیی پێوە دیارە، لە لای خۆیەوە سەرۆک کۆمار بەڵێنی ھاوکاریکردن و پشتگیری بۆ لیژنەکەمان دربڕی.

له‌نوسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌: "لیژنەی چاودێری بەرنامەی کاری حکومەت و پلانی ستراتیژی لەگەڵ سەرۆک کوماری عیراقی فیدراڵ کۆبوینەوە،  باسی هەماهەنگی زیاتری نێوان دامەزراوەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار کرا، به‌تایبه‌ت كه‌ بودجەی عیراق بێ پلانی و ناستراتیژیەتی پێوە دیارە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌:  باس لە دەرکردن و ھەموارکردنی ئەو پرۆژەیاسانە کرا کە پێشکەش بە پەرلەمان کراون، گرنگترینیان پرۆژەیاسای بوجەیە کە ھەڵەی یاسایی زۆری تێدایەو لە رووی ستراتیجیەتەوە بێ بەرنامەیی پێوە دیارە. لە لای خۆیەوە سەرۆک کۆمار بەڵێنی ھاوکاریکردن و پشتگیری بۆ لیژنەکەمان دربڕی.

پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق كۆتایی ساڵی رابردوو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كراو تا ئێستا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه‌ و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرته‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه‌.