شارپرێس:
مامۆستایانى ناڕازی هۆشداری دەدەن کە پرۆسەى پەروەردە لە هەرێمى کوردستان لە دۆخێکى هەڵدێرو داڕماندایە.
عادل حەسەن یەکێک لە مامۆستایانى ناڕازی و ئەندامى ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازی بە شارپرێسی راگەیاند"ئەوەى ئێستا لە کوردستاندا دەخولقێت کارەساتێکى زۆر گەورەى پەروەردەییە، ئەو کارەساتەش لەچەند ساڵى ئایندەدا ئاسەوارى دەردەکەوێت،ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بێ باکى دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى پەروەردە".
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو شێوازەى کردنەوەى خوێندنگاکانى کوردستان شێوازێکى تەندروست نییە، بەڵکو بەوتەى خۆی تەنیا چارەسەر بۆ کردنەوەى خوێندگاکان چارەسەرکردنى موچەو بژێوى مامۆستایانە.
س.هـ