شارپرێس:
بەپێی دوایین بەدواداچوون و زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، لە ساڵی 2020دا زیاتر لە بیست هەزار کۆچبەر ڕوویان لە دورگەکانی کەناری کردووە لە ئیسپانیا، کەشتی ڕزگارکەری ئیسپانی سالڤامێنتۆ ماریتیمۆ زیاتر لە 650 بەلەمی کۆچبەرانی ڕزگارکردووە.
بهگوێرهی دەزگای لوتکە، 23 ههزار و 23 کۆچبەر لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ئیسپانیا، وە ئەم ژمارەیە 6 ئەوەندەی کۆی ژمارەی کۆچبەرانی دوو ساڵی ڕابردووە. ڕێگای کۆچی ئەفریقا بۆ ئیسپانیا یەکێکە لە ڕێگا هەرە مەترسیدار و کوشندەکانی جیهان، زیاتر لە 600 کۆچبەر لەم ڕێگایەدا خنکاون یاخود بێسەروشوێنن.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، ساڵی رابردوو بە دیاریکراوی 745 بەلەمی کۆچبەران گەیشتووەتە دوورگەکانی ئیسپانیا و تەنها لە مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمدا 416 بەلەم گەیشتوونەتە ئیسپانیا، لەو بەلەمانەشدا 18 ههزار و 304 کۆچبەر تیایاندا ڕزگارکراون.
ئهگەر لە وڵاتانی مەغریب و سەنگال و مۆریتانیا ڕێکاری توند بگیرێتە بەر، وا چاوەڕوان دەکرێت کە لە 2021دا ئامانجی کۆچبەران بگۆڕێت بە وڵاتێکی دیکە و لێشاوی کۆچبەران بۆ ئیسپانیا کەمتر ببێتەوە.