شارپرێس:
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پرسی دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی نوێی توركیا له هه‌رێم تاوتوێده‌كرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا گه‌یشته به‌غدا و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق ئه‌نجامدا، شه‌وی ڕابردووش گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی "العرب" كردووه، توركیا ده‌یه‌وێت "بنكه‌ی سه‌ربازیی كاتیی نوێ" له‌هه‌رێمی كوردستان دروستبكات، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی بۆردوومانه‌كانی بۆسه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
ڕۆژنامه‌كه له‌زاری به‌رپرسێكی توركیه‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، "توركیا ده‌یه‌وێت ناوچه‌ی پاككراوه له‌په‌كه‌كه دروستبكات".
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی عێراق، ئه‌و پلانه‌ی توركیا بۆ دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی كاتیی، جگه له درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی دیكه هیچی دیكه نییه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌نقه‌ره كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.