له‌مشاره‌ى كوردستان له‌دوو كه‌س یه‌كێكیان بێكاره‌

کوردستان

23/01/2021‌ 1314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەڕلەمانتارێکی سەر بەپارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاندوە، ڕێژەی بێکاری لەشارەکانی باکوری کورستان لەنێوان لە25% بۆ لە30%دایەو بێكاریش له‌شارى ئامه‌د گه‌یشتۆته‌ زیاتر لە50% واتە لەکۆی دوو کەس یەکێکیان بێکارە.

جارو بایڵان پەرلەمانتاری شاری ئامەد لەسەر لیستی هەدەپە ئاشكرایكردوه‌، ڕێژەی بێکاری لەشارە کوردییەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، بەشێوەیەک ڕێژەکە لەنێوان لە25% بۆ لە30%دایەو لەهەندێک جێگه‌ش لە50%یه‌و لەو ڕوەشەوە دۆخی شارێکیش لەشارێکی تر جیاوازە.

پەرلەمانتارەکەی هەدەپە ئاماژەی بۆ دۆخی ئابوری شاری ئامەد کردوە کە بەدەست ستەمی حکومەتی پارتی دادو گەشەپێدانه‌وه‌ دەناڵێنێت، بەشێوەیەک ڕێژەی بێکاریی تێیدا لە50% زیاتره‌، واتە لەکۆی دوو کەس یەکێکیان بێکارە.

ئه‌وه‌شى وتوه‌:"حکومەت ژمارە ڕاستەقینەکانی دۆخی ئابوریی‌و هەرەسهێنانی ئابوری تورکیا بڵاوناکاتەوە، بەپێچەوانەوە بانگەشەی ئەوەدەکات گوایە ئابوریی وڵاتەکەیان لەدۆخێکی باشدایە".

کایڵان دەشڵێت:"حکومەتی پارتی دادو گەشەپێدان دەیەوێت بڕوای پێبکەین لەڕێژەی هەڵاوسان لەتورکیا لە14% بۆ 15%و بێکاریش لە12%یه‌، لەکاتێکدا ئەو ژمارانە دورن لەڕاستییەوەو دۆخی ئابوری توركیا لەهەره‌سهێنان نزیکبۆتەوە".

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی