شارپرێس:
پسپۆڕێکی ئەڵمانی پێشبینی ڕودانی شەپۆلی چوارەمو پێنجەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەکاتو ڕایدهگهیهنێت، "هاتنی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا نەک دورنییە، بەڵکو ڕەنگە شەپۆلی چوارەمو پێنجەمی نەخۆشییەکەشی بەدادابێت".
کلیمینیس فینتنەر پسپۆڕی نەخۆشییە درمەکان لەئەڵمانیا ڕایدهگهیهنێت، "هاتنی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەک بهدور نازانرێت، بەڵکو ئهگهرى هاتنى شەپۆلی چوارەمو پێنجەمی نەخۆشییەکەش لهئارادایه".
فینتنەر کە سەرۆکی پزیشکانی نەخۆشخانەی پاتۆلۆجی لەشاری میونخی ئەڵمانیایە بەئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی وتوە، "پێشبینی ناکەم شەپۆلی سێیەمی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەورەبێت، لەبەرئەوەی پێشوەختەو لەڕێگای کەرەنتینەکردنەوە چوینەناوی".
وتوشیهتى:"مادام بەشێوەیەکی فراوان هاوڵاتیان بەڤاکسینی دژە كۆرۆنا ناکوترێنو مادام لەدەرەوە پلەی گەرمی بەرزنییە، بۆیە دەبێت ئەوەمان لەبەرچاو بێت کە ڕەنگە شەپۆلی چوارەمو پێنجەمیش ڕوبدات".
ئەو پێیوایە، "کاری هەرە گرنگ ئەوەیە کە پەلە لەکوتانی هاوڵاتیان بکرێت، بۆئەوەش بەشێوەیەکی سەرەکیی دەبێت دەست بەڕێکارەکانی کوتانی هاوڵاتیانمان بکەینو لەکەمترین ماوەدا دەستمان بەزۆرترین کەس بگات".
فینتنەر باسی لەوەشکردوە، "دەکرێت هەموو کەس پابەندی ڕێکاری داپۆشینی دەمو لوتیان بنو لەگەڵ خەڵک نێوانێک بهێڵنەوە، وەرگرتنی ڤاکسینیش ڕۆڵی دەبێت لەکۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکەو کەمکردنەوەی ڕێکارە کلاسیکییەکانی خۆپاراستن".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی