شارپرێس:
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پشكی كورد له‌بودجه‌ی گشتی عێراق و یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی، به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی بودجه‌یه.
جه‌مال كۆچه‌ی به ڕۆژنامه‌ی سه‌باح-ی نیمچه فه‌رمی وتووه، "پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق له‌گه‌ڵ هاتنی شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كلاده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وه بووه‌ته گه‌وره‌ترین كێشه له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا، هه‌ربۆیه شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتنی نیمچه كۆتایی".
له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاساكه كه تا ئێستا كراون جه‌مال كۆچه‌ر وتی "نرخی نه‌وت له 42 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، گۆڕاوه بۆ 45 دۆلار، به‌وه‌ش عێراق 5 ترلیۆن دینار قازانجده‌كات".
وتیشی، بڕیاردراوه لێبڕین له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به یاسای 113 بێت و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و یاسایه.
به‌وته‌ی جه‌مال كۆچه‌ر تاكه بڕگه‌یه‌كی نێو پڕۆژه‌یاساكه كه ده‌ستكارینه‌كراوه، نرخی دۆلاره به‌رامبه‌ر دینار.