شارپرێس:
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌گوێره‌ى خشته‌ى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بوو ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه موچه‌ى پێبدرایه، به‌ڵام موچه‌یان پێنه‌درا، ئه‌میندارى گشتى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دیار نییه كه‌ى موچه‌مان پێده‌درێت".
به‌گوێره‌ى خشته‌ى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ده‌بوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه موچەی وەزارەتی پێشمەرگەش دابەشبکرێت، بەڵام موچه‌یان پێنه‌دراوه.
له‌وباره‌یه‌وه جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردوه، "ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بدرێت، به‌ڵام نه‌دراوه".
هۆكارى ئه‌وه‌شى گێڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى، بانکەکان تەمویلنەکراون‌و فشارێكى زۆربان لەسەربوه، هه‌ربۆیه نەتوانراوه موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بدرێت، ئه‌وه‌شى وتوه:"دیارنییە کەی موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت".