شارپرێس ـ کەرکوک:
گۆڕانكاری له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كه‌ركوك ئه‌نجامدراو، ئه‌فسه‌رێكی كوردی شاره‌كه شوێنی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی گرته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌بڕیاری بەڕێوبەرایەتى گشتى ھاتوچۆى حكومه‌تی فیدراڵی، عه‌مید محه‌مه‌د ئیسماعیل عەلی كه ناسراوه به(شوان) له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناوشاره‌وه كرا به‌به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای كه‌ركوك.
بەڕێوه‌بەری هاتوچۆی پارێزگای کەرکوک لەلێدوانێکدا بەمیدیاکانی ڕاگەیاند، ئامانجی ئەوەیە لەو ئەرکە نوێیەیدا بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو پێکهاتەو دانیشتوانی کەرکوک بکات.
عەمید محه‌مه‌د ئیسماعیل عه‌لی ناسراو به(شوان) ساڵی 1968 له‌كه‌ركوك له‌دایكبوه‌و پێشمەرگەی دێرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.
یه‌كێكیشبوه له‌مانگرتوه‌كانی ساڵی 1991ی شاری سلێمانی‌و ده‌رچوى خولی دوەمى كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالانه.
له‌دوای ساڵی 2003شه‌وه، له‌سلكی پۆلیس‌و هاتوچۆی كه‌ركوك ئه‌فسه‌ره‌و به‌ر له‌وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناوشارى كه‌ركوك بوه.