شارپرێس
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ، یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ڕاگه‌یه‌ندراویان له‌باره‌ى كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێت، دواى ساڵێك له هه‌نگاوه‌كانى خۆپارێزى ئه‌مرۆ 94 كه‌س له‌هه‌رێم توشى ڤایرۆسه‌كه بوون و یه‌ك كه‌سیش گیانى له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌یاننامه‌ى ئه‌مڕۆیدا له باره‌ى كۆرۆناوه ڕایگه‌یاندوه ، له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 4611 پشكنین كراوه‌و له‌و ژماره‌یه 94 كه‌سیان پشكنینه‌كه‌یان پۆزه‌تیڤ بوه‌و ته‌نها یه‌ك كه‌س له پارێزگاى دهۆك گیانى له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، 937 كه له 24 كاتژمێرى رابردوو له‌كۆرۆنا چاك بونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه‌و تا ئێستاش 105هه‌زارو 702كه‌س توشى نه‌خۆشیه‌كه‌بوون و 3457هاوولاتیش به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه .
ئ.ق