خالید شوانی ناوەڕۆكی داواكارییەكانی بەغدا لەهەرێم ئاشكرادەكات

کوردستان

25/01/2021‌ 4084 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا رایدەگەیەنێت، "هەندێک لەبەرپرسانی بەغدا تێبینی و پرسیاریان هەبوو لەبارەی داهاتی بەدەستهاتوی هەرێم و قەبارەی خەرجییەکان و داوایانکردوە ڕوونکردنەوە بدەین".

خالید شوانی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی شەرقیە ئاماژەی بەوەكردوە، "شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی و بەشێک لەبەرپرسانی حکومی تاووتوێی بابەتی پڕۆژەیاسای بودجەی کردوە"، رونیشیكردوەتەوە، "گفتوگۆکانمان لەبارەی بودجە هەردوو بواری هونەری و سیاسیش دەگرێتەوە".

خالید شوانی پێشیوایە، "دروستکردنی لیژنەیەکی چاودێر دارایی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ چارەسەردەکات".

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ئاشكراشیكردوە، "بەشێك لەبەرپرسانی بەغدا تێبینی و پرسیاریان هەبوو لەبارەی داهاتی بەدەستهاتوی هەرێم و قەبارەی خەرجییەکان و داوایانکردوە ڕونکردنەوە بدەین".

ئەوەشیخستووتەڕوو، "ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم یەک ملیۆن و 230 هەزار نیيە وەک ئەوەی دەوترێت، بەڵكو 750 هەزار کەس تێپەڕناکات، ئەوەی تر خانەنشینان و دەستبەری کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدانن"، بەوتەی ناوبراو، "12%ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، موچەو هاوکاری وەردەگرن".