ئیبراهیم عەلیزادە: بەداخەوە وەک حزبەکانى رۆژهەڵات ستراتیژی سیاسیمان زۆر لێک جیاوازە

کوردستان

27/01/2021‌ 1029 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
سکرتێرى کۆمەڵە رایدەگەیەنێت،فشارەکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامى دەبێت، بەڵام بەوتەى خۆی فشارەکان بەو ئەندازەیە نابێت کە ببێتە هۆی رووخانى رژێمى ئێران.

ئیبراهیمی عەلیزادە سکرتێری کۆمەڵە باس لە ئامادەکاریەکانی حزبە کوردیەکان دەکات بۆ قۆناغی نوێی خەبات، قسە لەسەر ناکۆکی و جیاوازییەکانی نێوان هێزەکان دەکات، هاوکات باس لە کێشە ناوخۆییەکان و جیابوونەوەی نێوان باڵەکانیان دەکات کە بۆ چی دەگەڕێتەوەو چۆن چارەسەر دەکرێت.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێسدا ئیبراهیمی عەلیزادە سكرتێری رێكخراوی كوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە) رایگەیاند" لە ئەزموونى خۆمان و گەلانى دیکەوە بۆمان دەرکەوتووە کە ناتوانین پشت بە هیچ شتێک ببەسیتن جگە لە خەباتى جەماوەری خەڵکى خۆیمان، واتە ئەوەى لە ئەنجامى خەباتى جەماوەرى خۆمان لەناوەوەى رۆژهەڵات و گەلانى ئێران بەدەست دێت لە ناکۆکی و ململانێی ئەمریکاو ئێران و زلهێزەکان بەدەست نایەت".

عەلی زادە جەخت لەوە دەکاتەوە دەستوەردانى ئەمریکاو زلهێزەکان لە ئێران کاریگەرى هەیە، بەڵام کاریگەرییەکە نەرێنییە نەک ئەرێنى، بۆیە دەبێت خۆیان لەو کاریگەرییەی زلهێزەکان رزگار بکەن.

 سەبارەت بە سیاسەتى ئیدارەى نوێی ئەمریکا بەرامبەر ئێران سکرتێرى کۆمەڵە باس لەوە دەکات کە جۆ بایدن کە هاتووەتە سەر کار سوود لەو سیاسیەت و سزایانە وەردەگرێت کە ترەمپ بەرامبەر ئێران جێبەجێی کردوە، راستە رەنگە هەندێ گۆڕانکارى دیکە رووبدەن وەک گفتوگۆکردن و رێککەوتن، بەڵام ستراتیژەکان بەرامبەر ئێران نەگۆڕن.

ئاماژەى بەوەشکرد، کە فشارەکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامى دەبێت، بەڵام بەوتەى خۆی فشارەکان بەو ئەندازەیە نابێت کە ببێتە هۆی رووخانى رژێمى ئێران.

س.هـ

بەپەلە