بەپێنج هەنگاو خۆت لەپرخەکردن ڕزگاربکە

تەندروستی

18/02/2021‌ 540 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەشێک لەوکەسانەی کە لەکاتی خەودا بەدەست پرخەکردنەوە دەناڵێنن وادەزانن ناتوانن هەرگیز لەو گرفتە ڕزگاریان بێت، بەڵام بەپێی ڕاپۆتێکی ماڵپەڕی پزیشکیی "هێلس لاین"، لەڕێگای پێنج هەنگاوەوە دەکرێت ئەو حاڵەتە بێزارکەرە ڕزگاریان ببێت، کە ئەوانیش:

کەمکردنەوەی کێش
چەوری زیادە لەجەستەدا، بەتایبەتی لەدەوبەری گەردن، هۆکارە بۆ تەسکبونەوەی ڕێڕەوی هەوای قوڕگ، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی حاڵەتی وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا.

کاتژمێرەکانی خەوتن 
بەدەستهێنانی بڕی پێویستی خەو یارمەتیدەرە لەنەمانی گرفتی پرخەکردن، لەبەرئەوەی ئەو ماندوبونەی بەهۆی کەمخەوی یان بەدخەویی دروستدەبێت، یەکێکە لەهۆکارەکانی دروستبونی پرخەکردنی کتوپڕ، کە هۆکارەکەی خاوبونەوەی زیاد لەپێویستی ماسولکەکانی گەروە.

وازهێنان لەجگەرەکێشان
بەهۆی ئەو زیانانەی بەکۆئەندامی هەناسەی دەگەیەنێت، جگەرەکێشان دەبێتە هۆی دروستبونی گرفتی پرخەکردن، لەبەرئەوە بەدەستبەرداربون لەجگەرەکێشان، دەتوانرێت گرفتی پرخەکردن چارەسەربکرێت.

ئازارشکێنەکان
دەرمانە ئازارشکێنەکان، بەتایبەت ئەوانەی بۆ چارەسەرکردنی تێکچونی سیستەی خەو دەخورێن، هەندێک کاریگەریی لاوەکیان دەبێت، لەدیارترینیان پرخەکردن لەکاتی خەودا، لەبەرئەوە پێویستە واز لەخواردنیان بهێنرێت.

بەرزکردنەوەی سەر
یەکێکە لەڕێگه‌ نوێکانی ڕزگاربون لەپرخەکردن، لەبەرئەوەی چوار ئینچ بەرزکردنەوەی سەر، ڕۆڵی هەیە لەوەی ڕێرەوی هەوا بەکراوەیی بمێنێتەوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی