وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: له‌كاتی گونجاودا وه‌ڵامی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ده‌ینه‌وه‌

کوردستان

22/02/2021‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکەی هەولێریان بە جدی وەرگرتووە و لە کات و شوێنی گونجاو وەڵامی دەدەنەوە.
 
جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشەکانی هەولێر بەردەوامن و نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی.

وتیشی، ئەوان هێرشەکەیان بە جیددی وەرگرتووە و لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی دەدەنەوە.
 
وتەبێژەكەی پنتاگۆن باسیلەوەشكرد، واشنتن هیچ پلانێکی نییە ژمارەی سەربازەکانیان لە عێراق زیادبکەن، بەڵکو پشتیوانی لە فراوانکردنی چالاکییەکانی ناتۆ دەکەن.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، 15ی ئەم مانگە  هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر فرۆكەخانەی هەولێر و كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لەوشارە بەهۆیەوە،كەسێكی ئەمریكی گیانی لە دەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.