شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، سێ حاڵه‌تى گومانلێكراوى كۆرۆناى گۆڕاو له‌سلێمانى بونى هه‌یه، كه‌یسه‌كانیش ڕه‌وانه‌ى سه‌نته‌رى پشكنین كراون‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، شه‌وى ڕابردوو سێ كه‌یس له‌نه‌خۆشخانه‌ى شار به‌گومانى كۆرۆناى گۆڕاو ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هێمن كراون بۆ پكشنین.
شارپرێس زۆر هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به‌د.ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌وه بكات، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، شه‌وى ڕابردوو سێ نه‌خۆش كاتێك ده‌چینه نه‌خۆشخانه‌ى شار، گومانیان لێكراوه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاوبن، هه‌ربۆیه ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هێمن له‌شارى سلێمانى كراون بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ دڵنیابونه‌وه‌ى ته‌واو هه‌بێت.
ئه‌مه كاتێكدایه دره‌نگانى شه‌وى یه‌كشه‌ممه، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، جگه له‌و پێنج حاڵه‌ته‌ى له‌شارى هه‌ولێر تۆماركراون، گومان ده‌كرێت ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتربێت له‌هه‌رێمى كوردستان.