دەستە سەربەخۆکان کاتی یاساییان بەسەرچووەو پەرلەمانیش بێدەنگە

کوردستان

25/02/2021‌ 934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستە سەربەخۆکان کاتی یاساییان بەسەرچووەو پەرلەمانیش بێدەنگە، بەڵام ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمە کارێکى نایاساییە کە هۆکارەکەى بۆ رێکنەکەوتنى لایەنەکان دەگێڕێتەوە.

ماوەى چەند ساڵێکە سەرۆکى دەستەکانى هەرێمى کوردستان ماوەى یاساییان کۆتایی هاتووەو تائێستا گۆڕانکاریان تێدا نەکراوە، ئەندامێکى لیژنەى مافی مرۆڤیش لە پەرلەمانى کوردستان دەڵێت" بەهۆی رێکەنەکەوتنى پارتى و یەکێتى ئەو گۆڕانکاریانە نەکراوە، ئەوەش کارێکى نایاسایی".

هەریەکە لە دیوانى چاودێری دارایی و دەستەى مافى مرۆڤ و دەستەى دەستپاکى و  کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان و راپرسى ماوەى یاسایی سەرۆکەکانیان کۆتایی هاتووە کە بەپێی یاسا دەبێت هەر چوار ساڵ جارێک گۆڕانکاریان تێدا بکرێت.

س.هـ