شارپرێس:
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، سەرجەم قوتابخانە ناحکومییەکانى سەر بە وەزارەتەکەیان پابەندن بن بە کاتى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى ٢٠٢٠-٢٠٢١.
لە دوو نوسراودا وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتەکەیان بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە ئەنجامەکانى تاقیکردنەوەو تەواوکردنى پڕۆگرامەکانى خوێندن.