وەزارەتى ناوخۆ دەنگۆی رادەستکردنەوەى هاوڵاتییەکى کورد بە تورکیا رەتدەکاتەوە

کوردستان

25/02/2021‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێم دەنگۆی رادەستکردنەوەى هاوڵاتییەکى کورد بە تورکیا رەتدەکاتەوە کە گوایا کەسێک بەناوی ( عومەر بارتان ) خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا.

 

لەڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایا کەسێک بەناوی ( عومەر بارتان ) خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا .

 

وەزارەتى ناوخۆ ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوان سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەتدەکەنەوە و ئامانج لەو هەواڵە بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

لەچەند رۆژى رابردوودا چەند میدیایەک ئەوەیان بڵاوکردەوە کە هێزە ئەمنیەکانى پارتى کەسایەتییەکى باکورى کوردستانیان کە لە هەرێم نیشتەجێبووە رادەستى تورکیا کردوەتەوە.

س.هـ