شارپرێس:
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە به‌هۆی هاوكاری هاوپه‌یمانانه‌وه سێ مووچە بە یەکەوە وەربگرن، به‌ڵام دابه‌شكردنی ئه‌و سێ موچه‌یه دواده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مریكیه‌كان پاره‌ی سێ موچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان بۆ بخه‌نه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك دروستبووه و هێشتا پاره‌كه له بانكی ئه‌مریكاوه نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی هه‌رێم.
پێشتر وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان ئاشكریكرد، لیوا هاوبەشەکان سێ مووچە وەردەگرن، بڕیاریشبوو ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو 25-02-2021 لیوا هاوبه‌شه‌كان سێ موچه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه وه‌ربگرن.