کازمی: حكومەت هەموو تواناكانی دەخاتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدیەکان

عیراق

01/03/2021‌ 421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت، ‏دەرچوونی یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی و ژنانیتری عێراق، هەنگاوی یەكەمە بەرەو بەدیهێنانی دادگەری و حكومەت هەموو تواناكانی دەخاتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی یاساكە.

‏مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەى پەسندکردنى یاسای رزگاربوانى ئێزیدى لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە رایگەیاند، دەرچوونی یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی و ژنانیتری عێراق، هەنگاوی یەكەمە بەرەو بەدیهێنانی دادگەری.

سەرۆک وەزیران جەختیکردوەتەوە کە حكومەت هەموو تواناكانی دەخاتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی یاساكەو دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ سەرجەم ڕزگاربووان.

هەروەها سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەشى خستەڕوو کە هەوڵدەدات بۆ ئازادكردنی ئەوانەی هێشتا دیلن و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان تویتی مستەفا کازمی.

س.هـ