شارپرێس:
سوپای ئەمریکا کار لەسەر پەرەپێدانی بەهێزترین چەکی لێزەریی لەجیهاندا دەکات، بەشێوەیەک ملیۆنێکجار لەو چەکە لێزەریانە بەهێزتردەبێت کە لەئێستادا هەیەتى، باسی لەوەشکردوە، هەوڵدەدرێت نمونەی سەرەتایی چەکەکە لەمانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٢ بەردەستبێت.
پێگەی ئێزگەی "مۆنتیکارلۆ"ی فەرەنسی لهوبارهیهوه ڕاپۆرتێكى بڵاوكردۆتهوهو ئاشكرایكردوه، زۆرینەی چەکە لێزەرییەکانی ئێستا تیشکێکی بەردەوام ئاراستەی ئامانجەکە دەکەن تاوەکو دەیتوێنێتەوە یان گڕی تێبەردەدات، بەڵام لێزەری ترپەیی تاکتیکی زۆر کورتUPSL ی نوێی ئەمریکا، کار لەسەر ئاراستەکردنی پڕژە ئاگرینی شێوە ترپەیی دەکات، بەجۆرێک لەماوەی ٢٠٠ بەشی چرکەیەک دەگاتە یەک تێڕاوات، کە لەتوانایدا هەیە ڕوی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەهەڵم بکات.
لەئێستادا سوپای ئەمریکا بودجەیەکی زەبەلاحی بۆ دروستکردنی چەکی لێزەری تەرخانکردوە کە دەتوانێت فڕۆکەو گولەهاوەنو موشەکەکانی دوژمن لەدورەوە بسوتێنێت، بێئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.
پسپۆڕان دەڵێن:"ئەو سیستەمە نوێ لێزەریەی ئەمریکا یارمەتیدەر دەبێت لەوەی یان ئامانجەکانی دوژمن بسوتێنێت، یان ئامێری سێنسەری تایبەتی موشەک یان فڕۆکەکە بشێوێنێتو نەتوانێت ئامانجەکەی خۆی بپێکێت".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی