شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر لەنزیک ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک
روداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل رویدا و بەهۆیەوە تاکو ئێستا شەش کەس
گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی شارپرێس، روداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک-هەولێر لەنزیک گوندی گورزەیی رویداوە تائێستا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، چوار کەسی دیکەش بریندارن.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، ڕوداوەکە بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی (یارس، کادیلاک و پیکاپ دێر) بوە.