شارپرێس:
عەلی توركی پارێزگاری بابل ڕۆژی پێنجشەممە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش كرد، دوای لێدوانەكانی ئەم دواییەی كە قاچاخچییەتی نەوتی لە ناوچەی جورف سەخرەوە ڕەتكردەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەك، لێدوانەكانی توركی بەبێ ئاگاداری حكومەتی فیدراڵی عێراق یان سەركردایەتی ڕەوتی سادقون بووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕونیشیكردەوە، "دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری بابل لەسەر داوای قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق بووە، چونكە پارێزگار لەدەرەوەی ڕێنماییەكانی پشتیوانی لە زەیدی و حكومەتەكەی مامەڵەیكردووە".