شارپرێس:
نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوری و نەوت کۆمەڵێک مەرجی
نوێی بەغدا لەبەرامبەر ناردنی پشکی هەرێم لەبودجەی 2027 ئاشکرادەکات، کە بریتین لەمانە:
یەکەم: دەبێت
هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لەماوەی سێ ساڵدا پاکتاوی دارایی لەساڵانی 2004 تاکو 2026 بکەن، کە
بڕەکەی
12.775 ترلیۆن دینارە
دوەم: دەبێت حکومەتی هەرێم رۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل
نەوت لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆ و بەندەری جەیهانی تورکییەوە هەناردە بکات، لەئەگەری راگرتنی
هەناردەش، دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو بڕە نەوتە رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات
بۆ ئەوەی بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاربهێنرێت.
سێیەم: دەبێت حکومەتی هەرێم داهاتە نانەوتییەکان رادەستی
عێراق بکات، مانگانەش دەبێت لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم
وردبینی بۆ بکرێت.
چوارەم: دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو غازە رادەستی حکومەتی
عێراق بکات کە لەپێداویستی ناوخۆیی خۆی زیادە، بەپێچەوانەوە بەهاکەی لە بودجەی هەرێم
دەبڕدرێت.
پێنجەم: بەپێی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی لە (15-2-2022)، نابێت
حکومەتی هەرێم هیچ گرێبەستێکی وەبەرهێنان لەبارەی نەوت و غاز لەگەڵ کۆمپانیا بیانی
و ناوخۆییەکان واژۆبکات، تەنها لەڕێی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەبێت.
شەشەم: پشکی هەرێم لەبودجە 12.7% دەبێت نەک 14.14%
حەوتەم: دوای دیاریکردنی خەرجییە سیادییەکان، پشکی هەرێم
خەرجی بەرکاربردن دیاریدەکرێت
