بافڵ تاڵەبانی لەساڵیادی سلێمانیدا: ئەمشارە بەپیلان‌و پەراوێزخستن لاوازنابێت‌و ڕێگەنادەین هیچ نادادییەکی بەرامبەر بکرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1823 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی 242مین ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو جەختیکردەوە، "سلێمانی بەپیلان‌و پەراوێزخستن لاوازنابێت‌و ڕێگەنادەن هیچ نادادییەک بەرامبەر ئەمشارە بکرێت".


تاڵەبانی پیرۆزبایی لەخەڵکی سلێمانی کردو ڕایگەیاند، سلێمانی تەنها جوگرافیایەک نییە، بەڵکو ڕۆحێکی زیندوو، بیرێکی ئازادو قەڵایەکی بەرەنگاربونەوەی ستەم‌و نادادییە. هاوکات ڕێزی خۆی بۆ مێژوی سەرجەم شۆڕشگێڕان، شاعیران، ئەدیبان‌و هونەرمەندان نیشانداوه‌ کە ناسنامەی پایتەختی ڕۆشنبیریی‌و شاری هەڵمەت‌و قوربانییان بەشارەکە بەخشیوە.

سەرۆکی یەکێتیی جه‌ختیكرده‌وه‌، سلێمانی هەرگیز دەستبەرداری مافە ڕەواکانی نابێت‌و شایستەترین وەفاداریش بۆ قوربانیدانی خەڵکەکەی، وتنەوەی دروشم نییە لەدورەوە، بەڵکو کارکردنی کرداریی، بوژانەوەی ئابوریی‌و گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی‌و ئاوەدانییە بەهەموو گەڕەک‌و کۆڵانەکانی.

تاڵەبانی بەڵێنی بەخەڵکی سلێمانیدا کە هەمیشە قەڵغانی پاراستنی ئارامی، ئازادیی‌و مافەکانیان دەبن‌و ڕێگەنادەن هیچ نادادییەک بەرامبەر شارەکە بکرێت، ده‌شڵێتـ "پێکەوە لەگەڵ گەنجان‌و خەڵکە دڵسۆزەکەیدا کاروانی گەشەپێدانی سلێمانی بەرەو لوتکە دەبەین".